/   کوردستان

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا

2025-05-01



بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکاران و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و کرێکارانی عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیوادارم ئەو ڕەنج و ماندووبوونەی ده‌يكێشن، بەرهەمەکەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەريیان لە ژیاندا.

یەکی ئایار رۆژی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم و دەربڕینی یەکسانیی و بەرگریکردنە لە ماف و ژیانی کرێکاران لە سەر ئاستی جیهاندا، هیواخوازم سەندیکای کرێکارانی کوردستان  داکۆکیکاری سەرسەختی داوا رەواکانی کرێکاران بێت، لەپێناو مسۆگەرکردنی مافەکانیان لە رووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیاندا.

بەرز و پیرۆز بێت رۆژی جیهانیی کرێکاران، سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی کە لە کاتی کارکرندا گیانیان سپاردووە.



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٥/١

زیاتر بخوێنەوە