/   کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەشداری لە مەراسیمی پاڵەوانێتی تۆپی زەنگ بۆ نابینایان کرد

2025-04-30




بە ئامادەبوونی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی خولی پاڵەوانێتی تۆپی زەنگ بۆ نابینایان لە هۆڵی نێودەوڵەتیی یانەی ڕۆژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم دڵخۆشی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر کردنەوەی ئەم جۆرە خولانە، بە تایبەت لەڕووی گرنگیپێدانیانەوە بە خاوەن پێداویستی تایبەت و دەرخستنی توانا و بەهرەکانیان، دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتنی ئەوان سەرکەتنە بە سەر بێ هیوایی، چونکە بەهرە و تواناکانی ئەوان پێمان دەڵێن مرۆڤ دەبێت ئیرادەی بەهێزی بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و هیچ شتێکیش مەحال نیە لە ژیان، ئەگەر بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لێی بڕوانرێ.

لە کۆتاییدا مەراسیمەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم خەڵاتی سەرکەوتنی بەخشی بە سەر سێ یەکەمەکانی خولی پاڵەوانێتییەکە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن،
یانەی وەرزشی ئوسامە مەجدی عێراقی پلەی یەکەم و یانەی وەرزشی سنەی ئێرانی پلەی دووەم و یانەی وەرزشی ڕۆژی سلێمانی پلەی سێیەمی بە دەستهێنا.

زیاتر بخوێنەوە