ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مقەدەم نیکۆلۆ کاتانیۆ، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانی ئیتاڵیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندييهكانى ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، مەترسییەکانی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر، هەروەها بەردەوامبوونی تیمە سەربازییەكانی ئیتاڵیا لە مهشق و ڕاهێنان بە پێشمهرگه، گفتوگۆیان لە بارهيەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان کردەوە و خواستیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان دووپات کردەوە، هەروەها هاوڕابوون کە داعش و پاشماوەکانی تیرۆر، مەترسییەکی جددیین بۆ سەر ناوچەکە.
لای خۆیەوە بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاسی هاوکارییە سەربازیی و مرۆییەکانی ئیتاڵیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە.