/   کوردستان

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد

2025-04-27
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی  کوردانی ڕۆژئاوا و سەرجەم کوردانی پارچەکانی تری کوردستان دەکەم، هەروەها لەو کەس و لایەنانەی، کە پاڵپشتبوون بۆ بەستن و سەرخستنی کۆنفرانسەکە.
گرنگی بەستن و سەرکەوتنی ئەم کۆنفرانسە مێژووییە لەوەدایە کە بە ووڵاتانی جیهان ڕاگەێنرا، نەتەوەی کورد هەمیشە لەگەڵ پرسی ئاشتیدایە و ئاشتیخوازانە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەنێت کە لە ئەنجامی گۆڕانکاریی و ڕووداوە سیاسییەکانەوە دروست دەبن.
هیوادارم کار و ڕاسپاردە و بەرنامەکانی ناو ئەم کۆنفرانسە بچێتە نێو چوارچێوەی واقیعێکی سیاسیی و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە حکومی ڕاگوزەری سوریا و بنیادنانی سوریایەکی نوێ، کە هەموو گەلانی سووریا لەخۆبگرێت و ڕێز لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی بگرێت و ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە. 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٤/٢٧

زیاتر بخوێنەوە