ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نیوەڕۆخوانێکی بۆ خوێندکارانی بەشداربوو لە چادرگەی دیدەوانی لە نێو بینای بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی لەشاری سلێمانی رێکخست.
چادرگەکە لەلایەن پەیمانگای وەرزشی سلێمانییەوە رێکخرابوو، بۆ زیاتر لە 400 خوێندکاری قۆناغەکانی یەکەم و چوارەم و پێنجەمی پەیمانگاکە و تێیدا چەندین چالاکی هونەری و کاری دەستی جیاجیا لەلایەن خوێندکارانەوە نمایش کرا.