/   کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن کرد
2025-04-22
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئێندۆ ئاکیرا، باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهێنان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز ئێندۆ ئاکیرا وەک باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز ئێندۆ ئاکیرا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.