/   هەواڵی ئەنجومەن
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ڕاوێژکاری نوێی سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا کۆبووەوە
2025-04-21
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا، ڕاوێژکاری نوێی سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک، وێڕای پیرۆزباییکردن لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکاریکردنێکی بۆ سەرخستنی کارەکانی، نیشاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆڵۆنێڵ لیندا کاپێلا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیی و جەختی لە بەردەوامیی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لەنێوان وڵاتەکەیی و هەرێمی کوردستاندا کردەوە.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز بێتریلا سنۆیا، جێگری کونسولی گشتیی هۆڵەندا ئامادە بوو، دوایین بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و بەردەوامی جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.