ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٤/١٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ماکسیم رۆبن، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی نێوان هەردوولا، تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە، هەروەها هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێت، لەپێناو سەقامگیری دۆخی سیاسیی و ئابووریی و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان.