ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٥/٤/١٦ به‌ڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداريی له نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئه‌مه‌ریكی عێراق ـ سلێمانيدا كرد.
بە بەشداری چەندین کەسایەتی دیاری عێراق و کوردستان و جیهان، نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لە دیدارەکەدا میوانداری سەرکردە و بیرمەند و چەندین کەسایەتی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمریکا، هەروەها دیپلۆماتکاران و کەسانی ئەکادیمیی و شیکەرەوەی دامەزراوە سیاسیی و هزرییەکان کرا و تیایدا گرنگترین ئاڵنگارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان تاوتوێ کرا.