/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداری لەدیداری حاجی کاک ئەحمەدی شێخ کرد

2025-04-12
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٤/١٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری زانای گەورەی کورد حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لە شاری سلێمانی کرد.
 
دیدارەکە لە هۆڵی تەلاری هونەر، بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حکومیی و حزبی و شێخانی تەریقەت و میوانانی دەرەوەی هەرێم و کۆمەڵێک لە توێژەرانی شارەكانی سلێمانی، هەولێر، كەركوك، زاخۆ و توێژەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو.
 
لە دیدارەکەدا، دۆكیۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و بەخشین و مێژووی حاجی كاك ئەحمەدی شێخ پێشکەش کرا، دواتر لە چەند پانێڵێکدا کۆمەڵێک توێژەر و مامۆستای زانکۆ، بە چەند توێژینەوەیەک بەشدارییان کرد و لە توێژینەوەكانیادا ڕەهەندە جیاوازەكانیان، بە تایبەت ڕەهەندی زانستی ئیسلامیی و تەسەوف و لایەنە عیرفانیی و مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی حاجی کاک ئەحمەدی شێخیان وەك كەسایەتییەكی گەورەی كورد خستە بەرباس بۆ ئامادەبووانی دیدارەکە.
 
زانای گەورەی کورد حاجی کاک ئەحمەدی شێخ، کوڕی شێخ مارفی نۆدێ-یە، لەساڵی (١٧٩٣) لە شاری سلێمانی دایکبووە و لەساڵی (١٨٨٧)یشدا هەر لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
 

زیاتر بخوێنەوە