/   ی.ن.ک

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە

2025-04-10
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە