بۆ کۆچی دوایی میدیاکار بەڵێن ساڵح، برای دکتۆر بەرهەم ساڵح، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی دکتۆر بەرهەم ساڵح کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێزم دکتۆر بەرهەم ساڵح
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (بەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەو خەمە قووڵە هاوخەمیی و پرسەی خۆم بە بەڕێزتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان رادەگەیەنم. خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووریتان بدات.
ٳنا لله وإنا ٳليه راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان