/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات

2025-03-29
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەتەواوی موسڵمانانی جیهان دەکات.
دەقی لەیامەکە...
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن بکەینە دەرفەتێک بۆ فەراهەمکردنی سەقامگیریی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و لێبوردەیی و مکوڕکردنی گیانی برایەتی و تەبایی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردەواریدا.
 
هەروەک ئومێدەوارم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە پشووی جەژندا، رۆژانێکی پڕ لە ئارامیی و ئاسوودەیی، دوور لە رووداو و هەواڵی ناخۆش بەسەربەرن.
 
جەژنتان پیرۆز و هەردەم لە جەژن و بەختەوەریدا بن.
 
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
          29ی ئاداری 2025

زیاتر بخوێنەوە