ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٣/٢٧، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ماڵئاوایی لێکردن، پێشوازیی لە کۆلۆنێل یان ویلیەم، ڕاوێژکاری سەربازیی هۆڵەندی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگرى سەرۆکی هەرێم، بە سوپاس و ستایشەوە لە ڕۆڵ و کارەکانی بەڕێز کۆلۆنێل یان ویلیەم دوا، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەجێی هێناون، هەروەها بە بایەخەوە لە ئەرکی هێزەکانی هۆڵەندا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش دوا.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆلۆنێل یان ویلیەم، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانیدا كرد، هەروەها هاوکاری و پشتیوانییە سەربازییەکانی وڵاتەکەشی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە.