ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٣/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ ڤینێلا، فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا بۆ مەشق و ڕاهێنان کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگرى سەرۆکی هەرێم سوپاسی ئەرک و ماندووبونەکانی بەڕێز نیکۆلۆ ڤینێلای لە ماوەی رابردوودا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوودا بۆ خواست، هەروەها هاریكارییە سەربازییەکانی ئیتاڵیای لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنان بۆ پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز نیکۆلۆ ڤینێلا، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له كار و ئەرکەکانیدا كرد و بەردەوامبوونی تیمەکەیانی لە مەشق و ڕاهێنانەکان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.