/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا میوانداریی ژینگەپارێزانی کرد

2025-03-18
ئێوارەی سێشەممە، رێکەوتی 18ی ئاداری 2025، 
 ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەمەئاهەنگی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، لە میوانداریەکی تایبەتدا ئێوارەخوانێکی بەربانگ کردنەوەی بۆ سەدان ژینگە پارێزی شاری سلێمانی رێکخست.
 
بەر لە دەست پێکردنی ئێوارە خوانەکە ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە وتارێکی کورتدا بۆ ژینگە پارێزان گوتی:
هەمیشە ئێمە ئەرکی ئێوە بە پیرۆز دەزانین و لەبەرامبەر گورج بونتان لەکارەکانتاندا دەسخۆشیمان هەیە بۆتان، هەمیشە ستایشی روڵ و ماندوو بونی ئێوە دەکەین.
 
ژینگە پارێزانیش سەرەڕای دەستخۆشیان بۆ میوانداریەکە، بەڕێزەوە لەو هەنگاوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفایان ڕوانی کە بە بایەخەوە لە کاری ژینگەپارێزان دەڕوانێت
 

زیاتر بخوێنەوە