بۆ کۆچی دوایی خاتوو ساریا سۆفی حسێن، دایکی بەڕێزان کاک نزار محەممەد سەعید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەریق گۆهدار محەممەد بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆماری عیراق. هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ بەڕێزان/ کاک نزار محەممەد سەعید، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەریق گۆهدار محەممەد بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک کۆماری عیراق
بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خاتوو ساریا سۆفی حسێن-م بیست. بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەکە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
داواکارم لەخوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری ئێوەی بەڕیزیش بدات و دوا خەمی خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت.
ٳنا للە وٳنا ٳلیە راجعون
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی(ی.ن.ک)