ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاداری 2025 ، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەڤاڵ مام غەفور دەروێش ئەحمەد ناسراو بە ( مامە غەفە)ی کرد.
لەو سەردانەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لەنزیکەوە هەواڵی تەندروستی مامە غەفەی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست. هەروەک لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەڕۆڵی گەورەو دیاری مامە غەفە کرد لە خەباتی چەکداریی سەردەمی شۆڕش و تێکۆشانی دوای پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و بەرگری کردن لە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.
مام غەفور، یەکێکە لە تێکۆشەرانی ناوچەی کەندێناوای هەولێر و زیاتر لە 60 ساڵە پێشمەرگەیە و لەژیانی پێشمەرگایەتیدا 9 جار برینداربووە، لەئێستاشدا لێپرسراوی ناوەندی هەولێرە لە فەرماندەیی هێزی یەدەک. ماوەیەک بوو باری تەندروستی تێکچوبوو، خۆشبەختانە لەئێستادا رەوشی تەندروستی بەرەو باشتر دەچێت.