پەیامی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی چاپەمەنیی و ڕاگەیاندنی خاکدا
لە یادی (٢٨)هەمین ساڵەی دامەزراندنی ناوەندی چاپەمەنیی و ڕاگەیاندنی خاکدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و کارمەندان و ڕۆژمەنووسانی ئەم دەزگایە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتریان لە بواری ڕاگەیاندن و کاری میدیایی بۆ دەخوازم.
ناوەندی چاپەمەنیی و ڕاگەیاندنی خاک مێژوویەکی پڕشنگداری لە کاری میدیایی و گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەیە، هەمیشە مینبەرێک بووە بۆ بایەخدان بە بیری ئازاد و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، هەروەها خەمخۆرێک بووە بۆ بەرەپێدانی کاری نوێگەریی و پاراستنی ڕەسەنایەتی کلتور و فەرهەنگ و هونەری کوردی.
خاك چەترێکە بۆ کۆکردنەوەی گشت دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و کارەکانی بەردەوام لەگەڵ خواستی جەماوەر یەکدەگرێتەوە، هیوادارم پیشەییانە و پابەند بە بنەماکانی کاری میدیایی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بەردەوام بن لە کارکردندا و هەمیشە بە پێشەنگی بمێننەوە لە کاروانی پڕ زانیاریی و گەیاندنی ڕاستی و دروستی ڕووداوەکان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٠٢٥/٣/٥