ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠٢٥/٣/٤، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێزان مایکڵ نایتن، بەڕێوەبەری پێشووی یانەی مانچیستەر یونایتد و کەسایەتی دیاری وەرزشی لە بەریتانیا، محمد شێخانی ڕاوێژکاری باڵای وەرزشی لە ئەکادیمیای نایتن، هیمداد عەلی ڕاوێژکاری وەرزشی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک، خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بە سەردانی بەڕێز مایکڵ نایتن بۆ هەرێمی کوردستان، دواتر هەردوولا باسیان لە بواری وەرزش لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کرد.
لای خۆیەوە، بەڕێز مایکڵ نایتن سوپاسی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها بەڕێز مایکڵ نایتن درێسێکی یانەی مانچیستەر یونایتدی پێشکەش بە بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کرد.