بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیاند: ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ:
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزیی سەرکەوتووبن تاوەکو داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بەدیبهێنین و بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین.
خوای گەورە گەل و وڵاتمان بپارێزێت و رۆژوو و خواپهرستيى هەموولایەک قبووڵ بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان