بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، ئومێدەوارم لەم مانگە پیرۆزەدا دەرگای خێر و خۆشی بە ڕووی هەموواندا بکرێتەوە و خوای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو لایەکمان قبووڵ بکات.
هیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەموو هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکڕیزیی و تەبایی بڕوات و گیانی لێبوردەیی و ئاشتەوایی نێوانمان بکەین بە چەمکی چارەسەری گشت کێشە و ئاڵنگارییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی، لەپێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی پڕ شکۆ و خۆشگوزەران بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ ناوچەکەمان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٢/٢٨