/   کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی هاوپەیمانان دەکات

2025-02-26
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی هاوپەیمانان دەکات لەبەرانبەر پێشکەشکردنی چەکی پێشکەوتوو بە پێشمەرگە
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٢/٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێزان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوا ڕوکن عومەر سالەح، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد ئەمین، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، چەند چەکێکی تازە لە جۆری چەکی قورس لە مەیدانی مەشق و ڕاهێنانەکان لە لایەن ئەفسەران و پێشمەرگەوە ڕاهێنانی لەسەر کرا و تاقیکرانەوە.
 
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی هێزی هاوپەیمانانیی کرد بە تایبەت ئەمریکا، لە بەرامبەر بەردەوامبوونی هاوکاریی و پشتیوانییەکانیان و پێشکەشکردنی چەکی پێشکەوتووی سەردەمیانە بۆ هێزی پێشمەرگە، هەروەها جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی مەشق و ڕاهێنانەکان لەسەر ئەم جۆرە چەک و تەکنەلۆژیا نوێیانە توانا سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشمەرگەی کوردستان،دەگەیەنێتە قۆناغی بونیادنانی توانا سەربازییەکان و بەرزکردنەوەی هونەری ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕ و بەرگریکردن.
 

زیاتر بخوێنەوە