/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەکات

2025-02-25

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بە ئامادەبوونی لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا لێپرسراوی  بۆردی هۆشیاری پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سوپاسی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ، میدیاکارانی یەکێتی کرد کە لێبڕاوانەو پیشەییانە ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و وتی مایەی خۆشحاڵیمانە راگەیاندنی یەکێتی ئێستا خاوەنی یەکگووتاریی میدییایە و هیواشی خواست وەک هەمیشە دەستپێشخەربن بۆ گەیاندنی راستی و زانیاری دروست دوور لەئەجندای سیاسی و ئاڕاستەکراو  خزمەتی هەرێم و خەڵکەکەمان بکەن. هاوکات پشتیوانی تەواوی خۆی و ئەنجوومەنی  بۆ مەکتەبی راگەیاندن و وهۆشیاری و کادرو رۆژنامەنووسان  دووپاتکردەوە.
هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی سیاسەتی یەکێتی بۆ هاوکێشەکان و ئەرکە رێکخراوەییەکان هەڤاڵانی  بەرچاوروونکرد و رایگەیاند یەکێتی بە ستراتیژێکی نیشتمانیی ، روون و هاوسەنگ خەبات دەکات بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار بۆ گەلەکەمان هەوڵەکانیشمان  هەر بەو ئاڕاستەیەدایەو دەمانەوێت هاوبەشێتی هەبێت بۆ ئیدارەدانی ئەم وڵاتەو کە بەدڵنییاوە خزمەتی خەڵک ئەولەویەتی کارکردنمان دەبێت و بۆ یەکڕیزی و برایەتی نێوانیشمان یەکێتی وەک هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت .

هەر لە دیدارەکەدا  عیماد ئەحمەد وێڕای بەخێرهێنانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی سیاسیەتی میدیایی یەکێتی ، بەرپرسیارێتی راگەیاندنکارانی یەکێتی بۆ ئەم قۆناغە هەڵوەستەیکرد و رایگەیاند دۆخی ناوچەکە  ، پێشهاتەکان وادەخوازێت هەموولایەنەکان هاوکارو پشتیوان بن بۆ بنیادنانەوەی متمانەو کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو بەهێزترکردنی دامەزراوە یاسایی و ئیدارییەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار .
عیماد ئەحمەد ووتیشی راگەیاندنی یەکێتی بەرپرسیارانەوە  هەنگاوی پیشەیی دەنێت و دور لەهەر فەوزایەکی میدیایی بەرنامەکانی ئاڕاستەدەکات .

زیاتر بخوێنەوە