ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٢/٢٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز مەحمود فاروق، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک جەختیی کردەوە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتی میسر لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییە دێرینه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی میسر، دواتر باسی لە دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ( ڕۆژنامەی کوردستان) کرد،کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە هەوڵ و تێکۆشانی میقداد مەدحەت بەدرخان لە قاهیرەی پایتەختی میسر چاپ کرا.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی میسر جیا له ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاکان بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیی و گەشتوگوزار، نیشاندا.