/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لەباڵیۆزی بەریتانیا کرد

2025-02-22
 ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٢/٢٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز ‏جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
لە دیدارەکەدا، به‌ڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و ماندووبوونەکانی بەڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیای لە عێراقدا لە ماوەی ڕابردوودا بەرز ‏نرخاند، هەروەها سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
 
لای خۆیەوە بەڕێز ستیڤن هیچن، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها جەختی لە پەرەپێدان و بەردەوامبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسیی و مرۆییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراقدا کردەوە.
 
دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، هەروەها گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە