ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥/٢/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ تۆماس ڕیتەر، فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاریی و بارودۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی داعش و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، بەردەوامبوونی هاریکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، مەشق و ڕاهێنانە سەربازییەکان بە پێشمەرگە، یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
جێگری سەرۆک، ڕۆڵ و کاریگەریی هێزەکانی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند و جەختیشی لە گرنگی هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان کردەوە، لەپێناو پاراستن و سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانەی کە بۆشایيی ئەمنيیان تێدا هەیە، هەروەها سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی پێشمەرگەش لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی ئەو پرۆسەیە و خێراکردنی ئەو میکانیزمانەی کە گرنگە بۆ خزمەتکردنی پرۆسەی یەکخستنەوەکە.
شاندی میوان دووپاتیان له بەردەوامیی هاریکارییە سەربازی و لۆجستییەکانی وڵاتهكهیان بۆ پێشمەرگە کردەوە، هەروەها یەکڕیزی و یەکگرتوویی لایەنە سیاسیەکانیشیان بە گرنگ زانی، لەپێناو چارەسەربوونی کێشەکان و بەرقەراربوونی سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە.