/   ی.ن.ک

بافڵ جەلال تاڵەبانی و دەیڤید پترایۆس کۆبوونەوە

2025-02-14
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ جەنەڕاڵ دەیڤد پەترایۆس، لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.
 
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و گرنگی سەقامگیریی ئەمنی و پەرەپێدانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی بونیادنەرانە لەنێوان هەموو لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ هەموو ئامادەییەکی لەورووەوە دەربڕی لەچوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەباڵاکان و زیاتر خزمەتکردن بەخەڵک و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا.
 

زیاتر بخوێنەوە