/   ی.ن.ک

دووەهەمین دیداری یەکێتی لەپارێزگای نەینەوا دەستپێدەکات

2025-02-13
دووهەمین دیداری یەکێتی لە پارێزگای نەینەواوە دەستپێدەکات
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی دووهەمین دیداری خۆی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەی باڵای دیدار، بەسەرپەرشتی دکتۆر یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی چەند پرسێکی تایبەت بە دەستپێکردنی کارەکانی دووهەمین دیدار کرد.
 
لەکۆبوونەوکە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، ئامادەکارییەکانی یەکەم کۆنفڕاسی دووهەمین دیداری یەکێتی خرایەڕوو کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، ١٥ی شوبات لە پارێزگای نەینەواوە دەستپێبکات.
 
پاش هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن لەبارەی کۆی بابەتەکانی یەکەمین کۆنفڕانس و بەتایبەت ڕاپۆرتی بەشی بۆنە و مەڕاسیمەکانی یەکێتی، رۆڵ و ئەرکی ئەندامانی لیژنەی باڵای دیاری کرد.
بەمەبەستی سەرپێخستنی تەواوی کارەکانی دووهەمین دیدار، لیژنەی باڵا بڕیاریدا؛ پاش نەینەوا، دووهەمین کۆنفراس لە دەڤەری بادینان ئەنجامبدرێت.
 
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە.
یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری ١٢-٣-٢٠٢٢ دەستپێکرد و لە ٣١-٥-٢٠٢٢ کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتی یەکێتی.

زیاتر بخوێنەوە