/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر کۆبووەوە

2025-02-13
 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەزگای دژە تیرۆریی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن بەڕێز وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژە تیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەی ئەم دەزگایەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵ و کاریگەری دەزگای دژە تیرۆری لە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند، بە تایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەزگای دژە تیرۆر هەمیشە وەک قەلغانێک بووە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان بە بێ جیاوازی، خوێنی شەهیدانی ئەم دەزگایە شاهێدی ئەوە دەدەن کە دڵسۆزانە پارێزگارییان لە نیشتیمان کردووە و مێژوو بە شانازییەوە ئازایەتیی و بەخشینی گیان و ڕۆحیان بۆ نیشتیمان تۆمار دەکات.
 
یەکخستنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، مەشق و ڕاهێنانەکان و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە، بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان، تەوەرێکی تری گفتووگۆکان بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە