/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا کرد

2025-02-12
بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو تامی ئەیمس، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی، سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی هه‌رێمی کردبوو.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە خاتوو تامی ئەیمس، بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر کرد، لە بەرامبەر ئەرک و هەوڵەکانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتی کەنەدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوودا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ كار و ئەرکەکانیدا كرد، هەروەها دووپاتی لە بەردەوامیی پەیوەندیی و هەماهەنگی ووڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە