/   ی.ن.ک

سەرۆک بافڵ هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی وریا حەمەکەریم دەردەبڕێت

2025-02-06
سەرۆک بافڵ هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی روژنامەنووس وریا حەمەکەریم دەردەبڕێت
 
بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس، وریا حەمەکەریم، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
 
لەدڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە کۆچی دوایی ناوەختی رۆژنامەنووس کاک (وریا حەمەکەریم) کە لە رووداوێکی دڵتەزێندا گیانی سپارد.
 
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان بە کەسوکار و بنەماڵە و خانەوادە سەربەرز و قوربانی بەخشەکەیان و رۆژنامەنووسان و هاوڕێیانی دەکەم و بەشداریی ماتەمیانم. 
 
لەخوای گەورە داواکارین گیانی رۆژنامەنووسی بە ئەزموون و خۆشەویست کاک وریا بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.  
 
 
 
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە