ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/٢/٤، بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی هەردوو فیرقەی سێ و چواری پیادەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی كوردستان لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، بەڕێزان جه‌نەراڵ كیڤن لیهی فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، وه‌زيرى ناوخۆ، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و ژماره‌يه‌ك له بەرپرسانی باڵای هەرێمى كوردستان و نوێنەرانی ووڵاتانی بیانی ئامادە بوون.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ووتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو فيرقه‌ى سێ و چوارى پياده‌ى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و بەرەوپێشچوونی هه‌نگاوێكى ديكه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازیی و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌ژێر چه‌ترى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.
بەڕێز سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بە قارەمانييه‌تی و فیداکاری پێشمەرگەدا و گووتی: کاتێک داعش بوو بە هەڕەشەیەکی پڕ مەترسی بۆ جیهان و ناوچەکەمان، لەو کاتەدا پێشمەرگە لە ڕيزى پێشەوەی ئەو هێزانە بوو کە ڕووبەڕووی ئەم مەترسی و هه‌ڕه‌شانە بوونەوە، بەهۆی قاره‌مانييه‌تى و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانييه‌وه، پێشمەرگە لە ئاستی جیهاندا بووە بە سيمبۆلى ئازایەتی و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان. له‌ناو هه‌موو گه‌لان و وڵاتانى جيهاندا، ناوى پێشمه‌رگه وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكى قاره‌مان له‌پێناو پاراستنى مرۆڤايه‌تيدا ده‌ركه‌وت.
پاشان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ناوچه‌كه به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت و ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين ئاڵنگارى ده‌بێتە‌وه، هەروەها گه‌لى كوردستان زۆر به پەرۆش و ئومێده‌وه چاوه‌ڕێى هه‌واڵى پێكهێنانی كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەکات.
بۆيه داوای له لايه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانى هه‌ڵبژاردن کرد، ئه‌مه بكه‌نه ئه‌وله‌وييه‌تى يه‌كه‌ميان و به سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان و ڕێككه‌وتن و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه، دڵى گه‌لى كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە خۆش بكه‌ن. به زووترين كات، حكوومه‌تێك پێك بهێنن كه وه‌ڵامگۆى داوا و پێشبينييه‌كانى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان بێت.