ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٢/٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا و شاندێکی یاوەری کرد، وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا خۆشحاڵى خۆی دەربڕی کە لە هەرێمی کوردستان دەستبەرکاربووە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ووڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
دوایین بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتیی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد - هەولێر، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.