٢١ ساڵە نیشتمان خوێن لە جەستەیدا دەچۆڕێت، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ٢٠٠٤ پۆلێک لە هەڤاڵ و سەرکردە و کادیری سیاسیی و پێشمەرگە و هاوڵاتیی دڵسۆز، بەبێ دیاریکردنی ڕەنگ و ئایدیا و دروشم، لە لایەن تاریکپەرستانی ڕێگای پڕ لە جەهالەت کرانە ئامانج و خەڵتانی خوێن کران.
ئەم کردەوە تیرۆریستیانە دەرخەری ئەوەن، کە دوژمن هەمیشە ئامانجی لەناوبردنی نەتەوەکەمان بووە لە گشت قۆناغە جیاوازەکاندا بە ڕابردوو و ئێستاشەوە، لێرەدا گرنگە ڕەنج و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و خوێنی شەهیدەکانمان بکەینە هێزی بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانمان، چونکە بەرژەوەندی گشتیی لێمان دەخوازێت کە گیانی برایەتیی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان گرنگە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان، هەروەها باشبوونی ژیان و گوزەرانی خەڵک بکەین بە کاری لە پێشینەمان، وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو نەهامەتیەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەشتوویانە.
لە کۆتاییدا سەری ڕێز و وەفا بۆ یەکە یەکەی شەهیدانی ئەم کارەساتە لە بیرنەکراوە و گشت شەهیدانی کوردستان و خۆڕاگریی و ئیرادەی لەبن نەهاتووی خانهواده سهربهرزهكانیان دادەنەوێنم.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٢/١