/   ی.ن.ک

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەشانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرز رادەگرێت

2025-01-31
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بەشانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرزڕادەگرێت
 
لەساڵیادی شەهیدبوونی کاک ئارامی سەرکردەدا، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:
 
 
لەیادی چل و حەوتەمین ساڵەی شەهیدبوونی شاسواری شۆڕشی نوێ و رێکخستنەکانی خەباتی کوردایەتی و یەکێتی، سڵاوی وەفاداری و پابەندبوونمان بە رێبازی شەهیدان و تێکۆشەرەکانی یەکێتی و کاک ئارام دووپاتدەکەینەوە و ئەم رۆژە هانمان دەدات لەدرێژەدان بە خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و پاراستنی ئەزموونەکەمان.
 
کاک ئارامی سەرکردە، رووناکبیر، خاوەن بیری نوێ و رێبازی بنیادنانەوەی رێکخستنەکانی ناوشار و ژیانی کوردایەتی و یەکێتی بوو لە شارەکاندا و هاوکات قەڵەمێکی بەبڕشتی سەردەمی نوێ بوو، کە دوای نیوسەدە تا ئەمڕۆش بیری کاک ئارام رێنیشاندەری ژیان و کاری رێکخراوەیمانە. 
 
یەکێتی بە شانازی و رێزەوە یادی کاک ئارامی سەرکردە بەرزڕادەگرێت و یادو یادەوەرییەکانی کە مێژوویەکی درەوشاوەی خەباتمانن، بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەهێڵینەوە و بە شوێن پێیاندا بۆ هێنانەدی ئامانجە باڵاکان و سەرفرازی گەلەکەمان هەنگاو دەنێین.
 
سڵاو بۆ گیانی پاکی کاک ئارامی سەرکردەو شاسواری رێگای خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتی سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە