/   ی.ن.ک

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی دەکات

2025-01-24
سەرۆک بافڵ تاڵەبانی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی د. موکەڕەم تاڵەبانی دەردەبڕێت
 
 
 
بۆ کۆچی دوایی دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی، ئەمڕۆ هەینی 24ی کانوونی دووەم، بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسنامەیەکی ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
 
بەڕێزانمان لە کەسوکارو خانەوادەی کاک دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی.
 
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سیاسەتمەدارو کەسایەتی دیاری کورد ( دکتۆر موکەڕەم تاڵەبانی )مان پێگەیشت.
بۆئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم.
 
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.
 
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زیاتر بخوێنەوە