/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە

2025-01-22
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/١/٢٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، پڕۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم، باسیان لێوەکرا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بەردەوامیی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانیان لە هەموو بوارەکاندا بە گرنگ زانی، هەروەها هاوڕابوون کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن، دواتر تیشکیان خستە سەر خێرا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، لەپێناو سەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابووریی و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان. 
 
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە تەوەرێکی دیکەی گفتووگۆکان بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە