پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
لە یادی (٢٢) ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی (PUKmedia)، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرنووسەر و کارمەند و رۆژمەنووسانی ئەم دەزگایە دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتریان لە بواری راگەیاندن و کاری میدیایی بۆ دەخوازم.
(PUKmedia) دەزگایەکی میدیایی باوەڕپێکراو و هەڵقوڵاوی ناخی جەماوەر و گەلی کوردستانە، لە ماوەی ٢٢ ساڵی تەمەنیدا توانیویەتی پیشەییانە و پابەند بە بنەماکانی کاری میدیایی و ئیتیکی رۆژنامەوانی ئەرکەکانی بەجێ بگەیەنێت و پێشەنگ بێت لە کاروانی زانیاریی و راگەیاندنی کوردیدا، لە هەمان کاتدا وەک میدیایەکی نیشتیمانی هەمیشە لە لووتکەدا بووه له بەرامبەر پاراستنی رەسەنایەتیی و كلتوور و فەرهەنگی کوردیی و بهها باوهكانی نێو كۆمهڵگه.
هیوادارم بەردەوام بن لە خزمەتکردن بە کاروانی رۆژنامەگەریی کوردیی و بەخشینی زانیاریی و هەواڵ و نیشاندانی ڕاستییەکان وەکو خۆی.
دووبارە پیرۆزە، هەمیشە سەرکەوتووبن.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١/٢٢