/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئیتالیا کۆبووەوە

2025-01-21
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئیتاڵیا کۆبووەوە
 
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١/٢١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە به‌ڕێز کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنێلۆ، فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئیتاڵیا و شاندێکی یاوەری کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنیەکان لە عێراق و ناوچەکە، پەیوەندييه‌كانى نێوان ئیتاڵیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مەشق و ڕاهێنانەکان بە پێشمەرگە، پڕۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، مەترسییەکانی داعش و بەرقەراربوونی ئاشتیی و سەقامگیری ئاسایش و ئارامی لە عێراق و هەرێم و ناوچەکە، گفتووگۆیان لە بارەوە کرا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم، ڕۆڵ و کاریگەری هێزەکانی ئیتاڵیای لە چوارچێوەی ‏هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند، هەروەها پشتگیری و هەماهەنگیی زیاتری هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە، دواتر تیشکی خستە سەر هەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
 
لای خۆیانەوە شاندی میوان بە بایەخەوە لە بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان ڕوانی، هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانیان لە پاڵپشتیی و هاریکاریە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن و بە گرنگییەوەش لە پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەڕوانن، لەپێناو سەقامگیریی دۆخی سیاسیی و بەهێزیی هەرێمی کوردستان.
 

زیاتر بخوێنەوە