/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2025-01-20
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە
 
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/١/٢٠ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە، هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسايش و سەقامگیریی ناوچەکە و تێوەنەگلان و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ و ئاڵۆزییەکانی وڵاتانی دەوروبەر.
 
دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەکە، گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سوریا و ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە