PUK
COUNCIL
ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی پاراستنی
بـەرژەوەنـدییــــە بــاڵاکـــــانی (ی.ن.ک)
سەرەکی
ی.ن.ک
پێناسە
پەیڕەوی ناوخۆ
ئەنجومەن
لێپرسراوی ئەنجومەن
ئەندامانی ئەنجومەن
کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەن
هەواڵ و راپۆرت
ی.ن.ک
هەواڵی ئەنجومەن
کوردستان
عێراق
جیهان
بیروڕا
فۆتۆ
  /   ی.ن.ک
سەرۆکی یەکێتی پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم
2025-01-12
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سەرجەم لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە جەختیلێکرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموولایەک کار بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاوەدانی لە ناوچەکە بکەن. دەبێت لە سووریای نوێدا مافی هەموولایەک بەتایبەت گەلی کورد پارێزراوبێت و هاوبەشێکی راستەقینەبێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەدا.
لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێوە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، هەڵوێستی ئێمە لەبارەی حکومەتی نوێوە روونە و نامانەوێت جارێکیتر هەڵەکانی رابردوو دووبارەبکرێنەوە، دەبێت حکومەتی داهاتوو دادپەروەرانە و دوور لە هەموو بیرکردنەوەیەکی حزبی کار بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان بکات و خزمەتیان بکات. ئێمە ناکۆکی و لێکترازان بەهەمووشێوەیەک رەتدەکەینەوە و ئامانجمان ئاشتی و پێکەوەژیانە، بەڵام بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک و وەڵامدانەوەی داواکارییە رەواکانیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. بۆیە هیوادارین هەموولایەنەکانیتریش بەم نییەتەوە هەنگاوبنێن و پێکەوە هەرێمەکان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری ئاڕاستە بکەین.
لەبارەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەوە سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە پشتیوانی و هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد بۆ سەرخستنی پرۆسەکە و رایگەیاند، یەکخستنەوەی پێشمەرگە پرۆسەیەکی نیشتمانی و چارەنووسسازە، هیوادارین ئاستەنگە حزبییەکان نەبنە بەربەست لەبەردەم پرۆسەکە و هەموومان هێزێکی تۆکمە بۆ کوردستانەکەمان بونیادبنێین.
نوێترین سەردێڕەکان
شێخ جهعفهر شێخ مستەفا پێشوازی لەوەفدێکی هاوپەیمانان دەکات
لێپرسراوى ئهنجومهنى پاراستنى بهرژهوهندییه باڵاكان پیشوازى لهژمارهیهك ئهفسهرى باڵاى هێزهكانى 70 دهكات
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی. ن.ک) پێشوازی لەفەرماندەو ئەفسەرانی هێزەکانی پشتیوانیی دوو دەکات
شێخ جەعفەر: بەشداری سەرۆك بافڵ لە میونشن نیشانەی گرنگیی پێگەی یەكێتییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: فیرقەی دوو و فیرقە هاوشێوەکانی ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستانە
زیاتر بخوێنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە یادی 37 ساڵەتی تاوانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
ی.ن.ک
پێناسە
پەیڕەوی ناوخۆ
ئەنجومەن
لێپرسراوی ئەنجوومەن
ئەندامانی ئەنجومەن
کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەن
هەواڵ و راپۆرت
ی.ن.ک
هەواڵی ئەنجومەن
کوردستان
عێراق
جیهان
زیاتر
بیروڕا
فۆتۆ
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان