شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی هەڤاڵ بەکر تەلانی تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد کە ماوەیەکە باری تەندروستی تێکچووەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
لەو سەردانەدا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، لەنزیکەوە لەباری تەندروستی هەڤاڵ بەکر تەلانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ هەر پشتیوانییەک، هاوکات ستایشی خەبات و قوربانیدانی هەڤاڵ بەکر تەلانی کردو جەختیکردەوە کە میللەتی کوردو یەکێتی هەرگیز خەبات و ماندووبوونی ئەو و تێکۆشەرانی هاوشێوەی ئەو لەیاد ناکات.
هەڤاڵ بەکر تەلانی، تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین، زۆربەی تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان لەپێناو میللەتەکەیدا تەرخانکردووە، لەو رێبازەشدا هاوسەری و 10 منداڵی لە شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا شەهیدبوون.