/   کوردستان

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم لەساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستاندا

2025-01-03
لەساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و ڕۆژی پارێزەراندا، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران و سەرجەم پارێزەرانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
 
پارێزەران توێژێکی گرنگی نێو کۆمەڵگاکەمانن، هەمیشە لە هەوڵی بێ ووچاندان بۆ بە سەروەربوونی یاسا، لەپێناو چەسپاندن و هێنانەکایەی دادپەروەری لە دادگاکان و پاراستنی بەرژەوەندی گشتیی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان، چونکە بەرەوپێشچوون و ڕێکخستنی کۆمەڵگا بەندە بە سەروەری یاسا و سەربەخۆیی بوونی دەسەڵاتی دادوەری.
 
 ئومێدەوارم هەموومان بەیەکەوە پاڵپشتێکی بەهێزی سەندیکای پارێزەران و کاروباری دادگاکان بین، بۆ ئەوەی یاسا سەروەری خۆی لەدەست نەدات و پارێزەرانیش پیشەییانە لە کارەکانیان بڕوانن، لەپێناو پاراستنی مافی هاووڵاتیان و سەروەری خاک و ووڵات.
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١/٣

زیاتر بخوێنەوە