پەیامی جێگری سەرۆک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات
لە یادی (٢٥) ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێوەبەر و کارمەند و ڕۆژمەنووسانی ئەم دەزگایە دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتریان لە بواری ڕاگەیاندن و کاری میدیایی بۆ دەخوازم.
دەزگای میدیایی کوردسات، مێژوویەکی پڕشنگداری لە کاری میدیایی و گواستنەوەی دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەیە، ئەرکەکانی پیشەییانە و پابەند بە بنەماکانی کاری میدیایی بەجێ دەگەیەنێت، هەمیشە ماڵێک بووە بۆ هەمووان و سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی گشت دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، هەروەها خەمخۆرێک بووە لە ئاست پاراستنی ڕەسەنایەتی کلتور و فەرهەنگ و هونەری کوردی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١/١