/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا کۆبووەوە

2024-12-24
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی رووسیا کۆبووەوە
 
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١٢/٢٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی نێوان هەردوولا، تاوتوێ کران.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ڕووسیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ زانی، لەپێناو خێرا پێکهێنان و دامەزراندنی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، کە لە ئاست بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیماندا بێت، دواتر تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە.
 

زیاتر بخوێنەوە