/   کوردستان

وەزیری بەرگریی ئیتالیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە

2024-12-22
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/١٢/٢٢ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە بەڕێز گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد.
 
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە باڵيۆزى ئيتاڵيا له‌ عێراق و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون، پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهات و دۆخی ئەمنی ناوچەکە، پشتگيریی و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هاریکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە، ڕۆڵی پێشمەرگە و گرنگی پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆیستانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و دووبارە سەرهەڵدانەوەیان، هەورەها گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى لە سەر عێراق، تاوتوێ كران.
 

زیاتر بخوێنەوە