/   ی.ن.ک

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە

2024-12-21
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە بەغدا کۆبوونەوە.
 
لەکۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت ناکۆکییەکانی پەیوەست بە پرسی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی مافەکانی هەموولایەک کردەوە.
 
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سووریا هەڵسەنگێندرا و داواکرا هەموولایەنەکان بە ستراتیژێکی نیشتمانیی هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق بکەن و نەهێڵن گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر عیراق و ژیانی خەڵکەکەی دروستبکات.
 

زیاتر بخوێنەوە