/   کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی بەهرۆز حمە صالح دەردەبڕێت

2024-12-20
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و دڵسۆز و پارێزگاری پێشووتری سلێمانی، ئەندازیار (بەهرۆز حەمە صالح قەشانی)م پێگەیشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
 
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامیی و دڵنەوایش بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێ.
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/١٢/٢٠

زیاتر بخوێنەوە