ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١٢/١٧، بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.
لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی هەرێم لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە و بە شکۆوە لە بەرزیی و پیرۆزی ئاڵای کوردستانیان رووانی.